گرنگی ژەمی پارشێو
 به‌روار‌  : 04-05-2020
 بینراوه‌  : 38
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 پارشێو بە سەرەکترین  ژەمی ڕەمەزان دادەنرێت،  وەك چۆن ژەمی بەیانیان بەگشتی بە گرنگترین ژەم دادەنرێت لە مانگەكانی تردا, بەهەمان شێوەش ژەمی پارشێو گرنگە و پێویستە پشگوێنەخرێت.چونكە ئەم ژەمە یارمەتی جەستە دەدات كە كەمتر توشی مەترسی ووشكبوونەوە ببێت , و تا ماوەیەكی زیاتریش ووزە پێویست لە جەستەدا بمێنێتەوە.

گەر بێتوو پارشێو نەکرێت، جەستەی مرۆڤ توشی حاڵەتی نەخوازراو و دەبێت، و ئەگەری ئەوە هەیە تەندروستی بکەوێتە مەترسییەوە، بە تایبەتی ئەگەر بۆ ماوەی زۆر  بەڕۆژوو بێت ، و پارشێویش نەکات.

جگە لە مەترسی ووشکبوونەوەی جەستە،

ئەگەری ئەوەش هەیە ڕۆژوەوان توشی سەرئێشەی توند ببێت، ، وە ئەگەری زۆر هەیە  کە توانای تەرکیزکردنی کەم ببێتەوە و نەتوانێت ئیش و کارەکانی بە باشی ئەنجام بدات ، بەتایبەت ئەو کارانەی پێویستیان بە تەرکیزی زۆر هەیە ، وەک خوێندن ، و کار کردن لەسەر ئامێرە پیشەسازییە کان، و شۆفێری کردن، هتد…بەمەش مەترسی بۆ تەندروستی خۆی و کەسانی دیکەش دروست دەکات.

بۆیە پێویستە لە پێناو تەندروستی خۆت و سەلامەتی  دا گرنگی بە ژەمی پارشێو بدرێت.

هەمیشە تەندروست و دەروون ئارام بن.


زیاتر ببینه

ڕۆژی جیهانی ژینگە
 به‌روار‌  : 05-06-2020

ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
 به‌روار‌  : 31-05-2020

چەند ڕێگەیەکی سادە و ئاسان بۆ باشکردنی هەست و مەزاژ
 به‌روار‌  : 29-05-2020

زیانەکانی شەکر
 به‌روار‌  : 25-05-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 583,155     میوان : 86
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED