رێنمای بۆ بەربانگێکی تەندروست
 به‌روار‌  : 05-05-2020
 بینراوه‌  : 36
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

.

 

بە دڵنیاییەوە دوای چەندین كاتژمێر بەڕۆژووبوون  , جەستە پێویستی بە خۆراكی تەندروست و خاوێن هەیە, و دەبێت بە ووریایی و ئاگاییەوە خواردن و خواردنەوەكان بخورێن تا تەندروستی و سەلامەتی مرۆڤ پارێزراو بێت

بۆیەش  باشتر وایە پەیڕەوی  چەند ڕێنماییەکی تەندروستی بکرێت، لەوانەش:

 

1.  پێویستە هەموو خواردن و خواردنەوەکان زۆر لەسەرخۆ بخورێن .

2. باشتر وایە لە یەكەم ساتی ڕۆژوو شكاندندا ئاو بخورێتەوە.

3.   دواتر چەند دەنکە خورما یەک بخورێت،چونکە بە خێرایی ووزە  بە جەستە و مێشك  دەبەخشێت

4.  پاشان چەند خولەكێك چاوەڕوانی دواتر میوە بخورێت, یاخود شەربەتی فرێش و بێشەكر بخورێتەوە.

5. دوای  چەند خولەکێکی دیکە (یاخود  دوای ئەنجامدانی نوێژ(سووپێکی تازە ئامادەکراو بخورێت.

  . 6 پاش ئەو خواردن و خواردنەوانی ئاماژەیان پێدرا, پێویستە چەند خولەکێک چاوەڕوان  بیت تا گەدە تا ڕادەیەك بەتاڵ ببێتەوە, دواجار دەتوانرێت ژەمی سەرەكی بخورێت.

 

ئەوەی گرنگە پێویستە چەندین خولەك كات هەبێت لە نێوان هەریەك لەو خواردن و خواردنەوانەدا, و نابێت هەموویان بەسەر یەكەوە بخورێت, چونكە گەدە توشی زیانی تەندروستی دەبێت, و كۆئەندامی هەرس تێك دەچێت و بەمەش مرۆڤ توشی نەخۆشی دەبێت.

 

 

لە پێناو تەندروستی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی , و تەندروستی جەستە بەگشتی پێویستە لە كاتی بەربانگ و ڕۆژووشكاندندا  پەیڕەوی ئەو ڕێنماییانە بكرێت.

 

 

 

بەهیوای ڕەمەزانێكی تەندروست و دەروون ئارامی بۆ هەمووان.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


زیاتر ببینه

ڕۆژی جیهانی ژینگە
 به‌روار‌  : 05-06-2020

ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
 به‌روار‌  : 31-05-2020

چەند ڕێگەیەکی سادە و ئاسان بۆ باشکردنی هەست و مەزاژ
 به‌روار‌  : 29-05-2020

زیانەکانی شەکر
 به‌روار‌  : 25-05-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 583,160     میوان : 90
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED