سودە تەندروستییەکانی هەنجیر
 به‌روار‌  : 11-05-2020
 بینراوه‌  : 73
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

 

هەنجیر بەیەکێک لە میوە زۆر بە سوودەکان هەژمار دەکرێت لە ڕووی تەندروستییەوە، لەبەر ئەم سود و تایبەتمەندیانەی:

 

1.  تەندروستی دڵ: لەبەردەوڵەمەندی بە پۆتاسیۆم یاریدەی ڕێکخستنی فشاری خوێن دەدات ، هەروەها بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئۆمێگا ٣، و ٦  یاریدەی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدات.

2. دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش: بەهۆی دەوڵەمەندی بە  ڕیشاڵی  خۆراکی  یاردەی دابەزاندنی کێشی زیادە ی لەش دەدات.

3. بۆ تەندروستی کۆئەندامی هەرس بەسوودە، و یاردەی کەمکردنەوەی قەبزی و بەدهەستی دەدات.

4. بۆ بەهێزی ئێسک: بەهۆی دەوڵەمەندی بە کالسیۆم یاریدەی تەندروستی و بەهێزی ئێسکەکەن دەدات.

5. تەندروستی و جوانی پێست: بەهۆی  دەوڵەمەندی بە کانزا و ڤایتامینەکان یارمەتی شیدارکردنەوەی پێست دەدات و  گەشی و تەندروستی و جوانی بە پێست دەبەخشێت.

6. بۆ تەندروستی و گەشەی قژ بەسودە، و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سپی بوونی پێشوەختەی قژ.

 

 

لەبەر ئەو سودە تەندروستیانەی پێویستە گرنگی بە خواردنی هەنجیر بدرێت ، بە تایبەتی هەنجیری ووشک ، کە بە پێی هەندێک لە سەرچاوە زانستیییەکان بەسوودترە بە تایبەت بۆ ووزە بەخشین بە جەستە ، چونکە لە هەر ١٠٠ گرام هەنجیری ووشکدا ٢٥٠ کیلۆکالۆری ووزە هەیە.

 

بە هیوای تەندروستی و شادی  بۆ ڕۆژوەوەنان .


زیاتر ببینه

ڕۆژی جیهانی ژینگە
 به‌روار‌  : 05-06-2020

ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی جگەرەکێشان
 به‌روار‌  : 31-05-2020

چەند ڕێگەیەکی سادە و ئاسان بۆ باشکردنی هەست و مەزاژ
 به‌روار‌  : 29-05-2020

زیانەکانی شەکر
 به‌روار‌  : 25-05-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 583,169     میوان : 96
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED