هەفتەی جیهانی تەندروستی پیاوان
 به‌روار‌  : 17-06-2020
 بینراوه‌  : 65
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

ئەم هەفتەیە هەفتەی تەندروستی پیاوانە , لە ساڵی ١٩٩٤ دا لە کۆنگرێسی وولایەتە یەککگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیار درا بە دیاری کردنی ئەم هەفتەیە  بۆ هوشیاری تەندروستی پیاوان   و ساڵانە لەلایەن ناوەند و ڕێكخراوە تەندروستیەكانی جیهانەوە و لەم هەفتەیەدا هەوڵدەدرێت زانیاری و ڕێنمایی زیاتر پێشكەشی پیاوان بكرێت بۆ مەبەستی  گرنگی دانیان بە تەندروستی خۆیان لەلایەنی جەستەیی و دەرونییەوە.

بەگشتی ئەوە ڕاستیەكی ئاشكرایە كە پیاوان و ڕەگەزی نێر زۆر  باس لە كێشە و گرفتە تەندروستیەكانیان ناكەن بۆ كەسانی تر و نایانەوێت لەگەڵ كەسانی تری وەك هاوڕێكانیشیان باس لە كێشە تەندروستیەكانیان بكەن  . بەگوێرەی داتاكان تەنها نزیكەی % 7 ی پیاوان باس لە گرفت و كێشە تەندروستیە جەستەیی و دەرونییەكانیان دەكەن, چونكە بەگشتی زۆرینەی پیاوان وا بیر دەكەنەوە كە باسكردن لە كێشە تەندروستیەكانیان وا دەكات كە لە ڕوی كەسایەتییانەوە بە لاواز دابنرێن. هەر بۆیەش زۆربەیان پشكنین بۆ تەندروستییان ناكەن هەتا حاڵەت و نەخۆشیەكانیان بە ئاشكرايی سەرهەڵدەدەن و هەندێكجاریش دەگەنە دۆخێكی مەترسیدار.

لەبەر ئەم هۆكارانە ئەم هەفتەیە لە جیهاندا دیاری كراوە بۆ پیاوان تا ووشیار بكرێنەوە سەبارەت بە تەندروستی خۆیان لە هەموو لایەنەكانی جەستەیی و دەرونییەوە.

زانیاری زیاتر لە بابەتەکانی داهاتوودا بخوێنەوە.


زیاتر ببینه

گرنگی شیردانی سروشتی بۆ خانمی شیردەر
 به‌روار‌  : 06-08-2020

سودى شيرى سروشتى بۆ مناڵ
 به‌روار‌  : 05-08-2020

ئامانجە گشتیەكانی هەڵمەتی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 04-08-2020

هەفتەی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 03-08-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 617,995     میوان : 88
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED