چەند زانیاری و ڕاستییەك سەبارەت بە تەندروستی پیاوان
 به‌روار‌  : 20-06-2020
 بینراوه‌  : 133
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

 

 

1.     پیاوان كەمتر  باس لە گرفتە دەرونییەكانیان دەكەن و بۆ چارەسەر ناگەڕێن , چونكە باوەڕییان نییە كە گرفتاری حاڵەتێكی دەروونین و  یاخود نایانەوێت ئاشكرا ببێت كە نەخۆشی دەروونییان هەیە لەبەر شەرم و لەكەی كۆمەڵگە بۆ نەخۆشیە دەروونییەكان .

2.     بە گوێرەی ئامارە كان لە 4 حاڵەتی خۆكوشتن لە جیهاندا 3 كەسیان لە ڕەگەزی نێرن.

3.   ساڵانە و لە جیهاندا 230000 پیاو توشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبن, و نزیكەی 30.000 یان گیانیان لەدەست دەدەن.

4.   بەگوێرەی ئامارەكان لە جیهاندا  نزیكەی %40 ی پیاوان جگەرە دەكێشن , كە ئەمەش هۆكارێكی كاریگەرە بۆ توشبوونیان بە نەخۆشیەكانی دڵ و سیەكان .

 

      5.     هەموو ڕۆژێك نزیكەی 90 پیاو لە ئەمەریكا گیانیان لەدەست دەدەن بەڕووداوی (خۆكوژی).

6.    نزیكەی %80 ی توشبوون بە زەبری بڕبڕەكانی پشت لە ناو پیاوانی گەنجدا ڕوودەدات.

 

7.      پیاوان بەڕێژەی دووهێندەی خانمان گیانیان لەدەست دەدەن بە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

8.     بەگشتی لە جیهاندا مناڵانی كوڕ  بە نزیكەی %25 زیاتر لە مناڵانی كچ گیانیان لەدەست دەدەن لە تەمەنی ساوایدا.

9.     ئەو پیاوانەی كە جوڵەی جەستەیی و وەرزشی پێویست ئەنجام نادەن بە ڕێژەی %60 زیاتر مەترسی توشبوونیان بە خەمۆكی هەیە.بۆیە وەرزش و جوڵەی جەستەیی زۆر پێویستە بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی.

10.   پیاوان 20 جار زیاتر لە خانمان مەترسی توشبوونیان بە ڕەنگ كوێری هەیە.

11.  لەبەر باس نەكردن و شاردنەوەی حاڵەتە دەروونیییەكانیان و بەدوادانەچوونی چارەسەر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە جەستەییەكانی وەك نەخۆشیەكانی دڵ و بەرزە پەستانی خوێن لە ڕەگەزی نێردا زیاترە.

 

12.  پیاوان دوو هێندەی خانمان زیاتر توشی لە دەستدانی توانای بیستن دەبن.

 

 

 

پشتگیری پیاوان بکەن بۆ گرنگی  دانی زیاتریان بە تەندروستی خۆیانheart.

 

 

 

 

 


زیاتر ببینه

گرنگی شیردانی سروشتی بۆ خانمی شیردەر
 به‌روار‌  : 06-08-2020

سودى شيرى سروشتى بۆ مناڵ
 به‌روار‌  : 05-08-2020

ئامانجە گشتیەكانی هەڵمەتی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 04-08-2020

هەفتەی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 03-08-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 617,997     میوان : 88
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED