خەمۆکی دوای منداڵبوون
 به‌روار‌  : 23-06-2020
 بینراوه‌  : 597
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

زۆرێک لە دایکان لە چەند ڕۆژی دوای منداڵبوون دووچاری دڵتەنگی، گریان، کەمخەوی و دڵەڕاوکێ دەبن. ئەم حاڵەتە بەنزیکەیی لە ٪ ٨٠ ی دایکان دەردەکەوێت لە دوای مندڵبوون، و حاڵەتەکە توندێتیەکەی کەمە و کاریگەری ئەوتۆی لەسەر ژیانی دایک و منداڵەکە نیە، و لە دوای هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە باش دەبن.

بەڵام بە نزیکەیی ٪١٥ ی دایکان لە ماوەی چەند هەفتەیەک بۆ دوانزە مانگی دوای منداڵبوون، دووچاری خەمۆکی توند دەبن، بەجۆرێک کەریگەری توند لەسەر دایکەکە و هەروەها تاڕادەیەکیش لەسەر منداڵەکە دروست دەکات.

 

نیشانەکانی

 

نیشانەکانی خەمۆکی دوای منداڵبوون دەگونجێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، و لە هەمان کەسدا لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر، گۆڕانکاری بەسەردا بێت. ئەگەر دایکەکە پێنج یان زیاتر لەم نیشانانەی هەبوو لەماوەی دوو هەفتە و زیاتر بە خەمۆکی دوای منداڵبوون ئەژماردەکرێت.

 

· هەستکردن بە دڵتەنگی، یان گریان، تەنانەت بێ زانینی هۆکار.

· هەستکردن بە شەکەتی و زوو ماندوبوون.

· ناڕێکی خەو بەتایبەت بێخەوی

· ناڕێکی خواردن بە تایبەت کەم خواردن

· گۆڕانی کێشی لەش بەتایبەت لاوازبوون

· هەستکردن بە بێزاری، بێ ئۆقرەیی و توڕەبوون.

· کەمبوونەوەی سەرنجدان، و هەندێک کات بیرچونەوە

· کەمتوانایی لە ڕاپەڕاندنی کارەکان

· گرنگی نەدانی پێویست بە منداڵەکەی.

·   کەمتر هەستکردن بە خۆشی لەدایک بوونی منداڵەکە لەوەی کە پێشبینی دەکرد

· هەستی ڕەشبینی و بێهیوایی

· هەستی تاوان و خۆبەکەم زانین

· بیری مردن و خۆکوژی

 

لەکاتی هەستکردن بەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی  پزیشکی پسپۆڕی دەروونی بکرێت، بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی پێویست.

 

لە بابەتی دواتردا باس لە هۆکار و چارەسەرەکانی ئەم حاڵەتە دەروونیە دەکەین.

 

بەهیوای دەرووندروستی بۆ هەمووان.

 

د.هێمن فاتح حمەکریم

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونیەکان


زیاتر ببینه

چارەسەر ی خەمۆکی دوای منداڵبوون
 به‌روار‌  : 27-06-2020

هۆکارەکانی توشبوون بە خەمۆکی دوای منداڵبوون
 به‌روار‌  : 25-06-2020

خۆگونجاندنی دەرونی لەگەل فشاری کۆرۆنا
 به‌روار‌  : 06-04-2020

پەتای وەرزی
 به‌روار‌  : 03-01-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 657,232     میوان : 19
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED