هۆکارەکان بە تەواوی ئاشکرا نین، بەڵام دەگونجێت چەند هۆکارێک پێکەوە خەمۆکیەکە دروستبکەن وەک :
1. گۆڕانی لەپڕی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن.
2. هۆکاری دەرونی و خێزانی و ژینگەیی و بایۆلۆجی.
3. لە دیارترین هۆکارە دەرونیەکان، وەک:
l بوونی فشارێکی دەرونی توند.
l لەدەستدانی کەسێکی نزیک .
l جیابونەوەی خێزانی.
4. لە هۆکارە بایۆلۆجیەکانیش وەک :
l کەمبونەوەی مادەی سیرۆتۆنین.
l یاخود تووشبوونی دایکەکە یان کۆرپەکە بە نەخۆشیەک، بۆ نمونە شەکرە لە دایک و لە منداڵ وەک ئیفلیجی مێشک.
بەهیوای دەرووندروستی بۆ هەمووان.
د.هێمن فاتح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونیەکان