خەمۆکی دوای منداڵبوون دەبێت بە گرنگیەوە تەماشا بکرێت، و پشتگوێ نەخرێت، چونکە کاریگەری توندی لەسەر دایکەکە و هەندێجار لەسەر منداڵەکە دروست دەکات، و هەروەها بۆ بنەبڕبوون و نەهێشتنی ئەگەری دووبارە توشبونەوە لە دوای بوونی منداڵی تر.
چارەسەرەکانبە گشتی سێ جۆری سەرەکین، کە بریتین لە
:
1. چارەسەر بە دەرمان:
ئەمەش پزیشکی پسپۆڕی دەرونی بڕیاری لێدەدات بە پێ ی توندێتی حاڵەتەکە و ژینگەی چارەخوازەکە، و بوون یان نەبوونی فشاری دەروونی تر. دەرمانەکانی دژەخەمۆکی بەکاردەهێنرێن کە کاریگەرن، و جۆرێک بەکاردێت بە پێ ی توندێتی خەمۆکیەو و گونجانی لەگەڵ شیرپێدان.
2. چارەسەری دەرونی لەڕێگەی چارەسەری هزری و ڕەفتاری کە هەفتانە ڕێنمایی دەرونی بە چارەخوازەکە دەدرێت و یارمەتی دەدرێت تا بەسەر تەنگژەکەدا زاڵدەبێت.
3. لەکاتێکدا خەمۆکییەکە زۆر توند بوو ، مەترسی لەسەر دایکەکە و کۆرپەکەی هەبوو، بۆنمونە دایکەکە بیری خۆکوژی هەبوو، ئەوا لەو کاتەدا و بەمەبەستی خێراتر چارەسەرکردنی حاڵەتەکە، پێویست دەکات چارەسەر بە تەزووی کارەبا بەکاربهێنرێت، کە جارەسەرێکی سەلامەتە و کاریگەری خێرا تر دەردەکەوێت.
بە هیوای دەرووندروستی بۆ هەمووان.
د.هێمن فاتح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونیەکان