چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی
 به‌روار‌  : 07-07-2020
 بینراوه‌  : 57
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

بەشی دووەم/

 

 

 

  تەکنیکی هەناسەدانی قووڵ: وەرگرتن ی هەناسە و ڕاگرتنی و پاشان دانەوەی سوودی زۆری هەیە بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی، و ڕەنگە خۆت سەرسام ببیت کە چۆن هەست بە باشتر بوون دەکەیت تەنها بە چەند خولەکێک لەئەنجامدانی ئەم تەکنیکە. بەم شێوەیە دەتوانیت تەکنیکی هەناسەدانی قوڵ ئەنجام بدەیت

:

1. بەشێوەیەک دابنیشە کە بەتەواوی جەستەت لە دۆخێکی ئارامدا بێت و هەست بە هیچ نا ئارامی و گرژییەک نەکەیت،  و دەستەکانت لەسەر ڕانەکانت دابنێ ، و باشتر وایە لەسەر زەوی دابنیشیت .یانیش دەتوانیت پاڵبکەویت و دەست و قاچەکانت لەم لاولای جەستە تەوە بەتەواوی بکرێنەوە

.

2. کە بەتەواوی با ئارامی جەستەت جێگیر بوو ، کە پێویست بە جوڵە نەکات، پاشان چاوەکانت دابخە

.

3. وا هەست بکە لە شوێنیکی ئارامی ناو سروشتێکی جواندایت.

4. بە هێواشی هەناسەی قوڵ هەڵمژە و کەمێک لە سینەتدا ڕایبگرە و پاشان بە هێواشی هەناسەکە بدەرەوە.

5. ئەم تەکنیکە بۆماوەی ٥ تا ١٠ خولەک ئەنجام بدە

.

6. هەموو ڕۆژێک بەردەوام بە.

7. ئەگەر توانیت کاتەکە زیاتر بکە.

 

 

دڵنیابە کە ئەم ڕێگەیە زۆر بە سوود و کاریگەرە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی فشاری دەروونی  ئەگەر بە بەردەوامی و بە بڕواوە ئەنجامی بدەیت ، بە خێرای ئەنجامەکەی هەست پێدەکەیت.

 

بە هیوای تەندروستی و ئارامی دەروونی بۆ هەمووان.

 

 


زیاتر ببینه

گرنگی شیردانی سروشتی بۆ خانمی شیردەر
 به‌روار‌  : 06-08-2020

سودى شيرى سروشتى بۆ مناڵ
 به‌روار‌  : 05-08-2020

ئامانجە گشتیەكانی هەڵمەتی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 04-08-2020

هەفتەی جیهانی شیردانی سروشتی
 به‌روار‌  : 03-08-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 617,954     میوان : 77
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED