ئا/ ناز
ساڵانە و لە جیهاندا هەفتەیەك تەرخانكراوە بۆ ووشیاری سەبارەت بە شیردانی سروشتی , لە پێناو هاندانی زیاتری خانماندا كە شیری خۆیان بدەن بە كۆرپەكانیان , و لەم هەفتەیەدا و لە چوارچێوەی كار و چالاكیە جۆراو جۆرەكاندا ناوەند و لایەنە تەندروستیە كان لە جیهاندا هەڵمەتی هوشیاكردنەوەی خانمان ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی زیاتر هانیان بدەن كە شیری خۆیان باشترین و تەندروسترین رَێگەیە بۆ خۆیان و كۆرپەكانیان.
ئێمەش وەك پەیج و ماڵپەڕی بەخشین لەم هەفتە جیهانیەدا هەوڵدەدەین چەند زانیاری و ڕێنماییەك پێشكەشی خوێنەرانی خۆمان بكەین , تا پێكەوە بەشدار بین لەم هەڵمەتە جیهانیە گرنگەدا لە پێناو تەندروستی خانمان و مناڵانی شیرەخۆردا.
سەرەتا چەند زانیاریەك سەبارەت بەم هەڵمەت جیهانیە و ئامانجەكانی دەخەینەڕوو.
هەفتەی جیهانی شیرپێدانی سروشتی لە ساڵی 1990 دا و لەلایەن بڕیاربەدەستانی حكومی, و ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی , و ڕێكخراوی یونیسێف , و چەند لایەنێكی دیكەوە بڕیاری لەسەردرا, كە ساڵانە (1-7) ی مانگی هەشت تەرخانبكرێت بۆ مەبەستی هاندانی زیاتری خانمان بۆ پێدانی شیری خۆیان بە مناڵەكانیان.
لەم چوارچێوەیەدا جەختیان لەسەر چەند ڕاستیەك كردەوە, لەوانەش:
1. شیردانی سروشتی لەشەش مانگی سەرەتای تەمەنی كۆرپەلەدا زۆر زۆر گرنگە و پێویستە خانمانی شیردەر پەیڕەوی بكەن لەبەر تەندروستی خۆیان و كۆرپەكانیان.
2. شیری دایك دژەهەوكردنی سروشتی تێدایە , كە مناڵی شیرەخۆر دەپارێزێت لە توشبوون بە هەوكردنی گەدە , و هەوكردنی سیەكان , و توشبون بە سكچون .
3. پرۆسەی شیردانی سروشتی , خانمان دەپارێزێت لە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك , و شێرپەنجەی منداڵدان.
4. شیردانی سروشتی خانمان دەپارێزێت لە توشبوون بە خەمۆكی دوای مناڵبوون.
5. شیری دایك توانای زیرەكی مناڵ زیاتر دەكات.
با هەمووان بەشداربین لە هاندانی خانماندا بۆ ئەوەی پەیڕەوی شیردانی سروشتی بکەن و تەندروستی خۆیان و کۆرپەکانیان بپارێزن
.
لە بابەتەکانی داهاتوودا زانیاری زایتر پێشکەش دەکەین.