سودى شيرى سروشتى بۆ مناڵ
 به‌روار‌  : 05-08-2020
 بینراوه‌  : 103
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 


ئائاشكرایە كە شیری سروشتی خانمان بۆ كۆرپەكانیان لە چەندین لایەنەوەسودی هەیە بۆیەش ڕێنمایی یە تەندروستی یەكان هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە هانی خانمان بدرێت كە شیری خۆیان بدەن بە كۆرپەكانیان. لەم بابەتەشدا باس لە سود و گرنگی شیری سروشتی دەكەین بۆ كۆرپەلە و منداڵانی شیرەخۆر

 

 ئەكادێمیای ئەمەریكی بۆ پزیشكی مناڵان دەڵێت { شیرپێدانی سروشتی باشترین هۆكارە بۆ گەشەكردنی تەندروستی جەستەيی و دەروونی و كۆمەڵایەتی منداڵ} . لەبەر ئەوەی شیری دایك باشترین و خاوێنترین خۆراك و خواردنەوەیە بۆ كۆرپەلە و هەمیشە ئامادەیە , وە لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە بەپێی كات و تەمەنی منداڵەكە خۆی بە شێوازی سروشتی  گۆڕانی بەسەردادێت  تا بە باشترین شێوە بگونجێت لەگەڵ تەمەن و پێداوستی یە خۆراكی یەكانی كۆرپەلەكەدا

بەگشتیش چەندین سودی سەرەكی هەیە . لــەوانەش:

 

1. دابینكردنی بڕی تەواوی هەموو پێكهاتە خۆراكی یە پێویستەكان : شیری سروشتی دایك سەرچاوەیەكی دەوڵەمەند و گرنگە بۆ هەموو پێكهاتە خۆراكی یە گرنگەكان كە پێویستن بۆ گەشە و تەندروستی كۆرپەڵە لە هەموو قۆناغە جیاوازەكانیدا. هەندێك پێییان وایە كە دوای ساڵی یەكەمی تەمەنی منداڵەكە ئیتر شیری دایك سودی نی یە و پێداویستی یەكانی پڕناكاتەوە, بەڵام پێچەوانەی ئەمە ڕاستە , چونكە شیری دایك لەوكاتەیشدا بڕى  پێویستی پرۆتینەكان و كالیسیۆم و ڤايتامینە گرنگەكانی تیدایە كە بۆ گەشەی كۆرپەكە پێویستن

2. سیتمی بەرگری لەشی منداڵ بە هێز دەكات: شیری سروشتی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیتمی بەرگری لەشی مناڵان . هەتا مناڵێك زیاتر بڕی پێویستی شیری دایكی خواردبێت , كەمتر توشی نەخۆشی دەبێت و پارێزراو دەبێت لە بەشێكی زۆر  لەونەخۆشیانەی  كە بە هەوكردن توشیان دەبێت , وەك هەوكردنی گوێچكە و هەوكردنی ڕێرەوی هەناسە و سییەكان.  

3. دەبێتە هۆی گەشەكردنی مێشكی مناڵ: توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە پێدانی شیری سروشتی دەبێتە هۆی گەشەكرندی زیرەكی و تواناكانی مێشكی منداڵ .

4. دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسكتوێژینەوەكان ئەوە نیشان دەدەن كە ئەو مناڵانەی شیری دایكیان خواردوە خاوەنی ئێسكی پتەو ن و كەمتر توشی فشەڵبوونی ئێسك و لاوازی ئێسك دەبن لەگەورەییاندا بەبەراورد بە مناڵانی تر كە شیری دەستكردیان خواردوە.

5. دەبێتە هۆی پاراستن لە قەڵەوی: ئەو مناڵانەی شیری سروشتیان خواردوە كەمتر مەترسی توشبونیان بە قەڵەوی لێدەكرێت , چونكە شیری دایك هۆرمونی (leptin) ی  بە بڕێكی زۆر تێدایە كە دەبێتە هۆی گەشەكردنی مناڵ و دروستبوونی پێكهاتەكانى جەستەی .بەمەش جەستەی مناڵ ڕادێت لەسەر ڕێكخستن و سوتاندن و بەكارهێنانی ووزە  و كالۆری گەرمی و بەمەش كۆنترۆڵی كێشی لەش دەكرێت.  

6. دەبێتە هۆی پاراستن لە توشبوون بە هەستیاری: توێژینەوەكان باس لەوە دەكەن كە ئەو مناڵانەی شیری دایكیان خواردوەە بۆ ماوەی نزیكەی 2 ساڵكەمتر توشی جۆرەكانی هەستیاری دەبن ,وەك  هەستیاری لوت و پژمین , هەستیاری پێست و هەوكردن

7. دەبێتەهۆی هێوركردنەوە و ئارامی دەروونی بەهۆی ئەو پەیوەندی یە نزیكەو بەركەوتنی جەستەی مناڵ و دایك هەستێكی ئارامی و و هێمنی بە دەرونیان دەبەخشێت , بە تایبەتی منداڵەكە لە ڕووی دەرونی یەوە زۆر ئارام دەبێت و ترس و نائارامی نامێنێت. تەنانەت توێژینەوەكان ئاماژە بەوەدەدەن كە ئەو مناڵانە ی شیری دایكیان بەپێی پێویست خواردوە لە گەورەیشیاندا كەمتر توشی كێشە دەرونی یەكان دەبن یاخود باشتر بەسەریاندا زاڵ دەبن.

 

لەبەر ئەوە سود و گرنگییهزۆره،پێویستهخانمان پەیڕەوی شیردانی سرووشتی بکەین و مناڵەکانیان بێ  بهش نەکەین  لهو سەرچاوهسروشتییهتەندروسته‌.

 

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,876     میوان : 60
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED