ڕێگەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی جگەر
 به‌روار‌  : 09-08-2020
 بینراوه‌  : 115
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

ئا/ ناز

گەرچی ڕێگەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی جگەر بە پێی جۆرە جیاوازەكانی ڤایروسەكە دەگۆڕێ , كەچەند جۆرێكن , و لە بابەتەكانی پێشتردا باسمان كردوون, بەڵام بەچەندین ڕێگە ئەم ڤایرۆسە لە كەسانی توشبووەوە دەگوێزرێتەوە بۆ كەسانی تەندروست و مەترسی توشبوونیان بۆ دروست دەكات ,

 بەگشتی چەند ڕێگەیەك هەن لەوانەش:

 

1.   لەڕێگەی گواستنەوەی خوێن  یان هەر شلەیەكی تری لەش لەكەسی هەڵگر , و توشبووەوە بۆ كەسێكی تر.

2.   لەڕێگە بەكارهێنانی دەرزی و كەلوپەلی پزیشكی , كە پێشتر بەكارهێنرابێت  بۆ كەسێك كە هەڵگری ڤایرۆسەكەبێت .

3.   لەڕێگەی بەكارهێنانی كەل و پەلە تایبەتی یە كانی كەسانی توشبوو , وەك مەكینەی ڕیشتاشین , فڵچەی ددان شوشتن, هتد.

4.   لەڕێگەی لیكی ناودەمەوە بەتایبەت لەكاتی كێشان و پڕكردنەوەی دداندا .

5.   لەرێگەی سێكسەوە و بەتایبەت جۆری (HBV) كە ڕێژەی گواستنەوەی 50-100 جار  زیاترە لە گواستنەوەی ڤایرۆسی (ئایدز).

6.   لەڕێگەی دایكی توشبوەوە بۆ كۆرپەكەی دەگوێزرێتەوە ,بەتایبەت لەكاتی لەدایكبووندا.

 

*     پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین كە ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی پەیوەندی  ئاسایی ژیانی ڕۆژانە و نزیكی كەسەكانەوە نـــاگوێزرێتەوە , وەك پژمین , كۆكە , یاخود خواردن و خواردنەوە لەگەڵ كەسانی توشبوو و هەڵگری ئەم ڤایرۆسە.بۆیە پێویستە ئەگەر كەسێك هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بوو , وەك كەسێكی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت لەناو خێزان و هاوڕێیاندا

 

 هەمیشە تەندروست بن.

 

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,881     میوان : 65
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED