نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی جگەر
 به‌روار‌  : 11-08-2020
 بینراوه‌  : 87
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

ئا/ ناز


هەندێك كەس  نازانن كە توشی ئەم نەخۆشی یە بوون سەرەڕایی ئەوەی كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن ,چونكە هەست بە هیچ نیشانەیەك ناكەن. وە هەندێك لە نیشانەكانی وەك ئەوەیە كەسەكە توشی ئەنفلۆنزا بوبێت , بۆیە لەگەڵ بوونی نیشانەكاندا پێویستە بە زووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و ڕێنمایی پێویست.

 

لــــە دیارترین نیشانەكانی توشبوونیش بریتین لــــــــە:

 

1.    . هەستكردن بە ماندوویی یەكی زۆر.

2.    هەستكردن بە سەرئێشە.

3.    بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش .

4.    نەبوونی ئیشتیهایی خواردن.

5.    هەستكردن بە تێكچوونی گەدە و ڕشانەوە.

6.    بوونی ئــازار لە سكدا.

7.    تاریكبوونی ڕەنگی میز.

8.    زەردبوونی ڕەنگی چاو.

9.    بوونی ئازار لــە جومگەكاندا.

10.  زەردبوونی ڕەنگی پێست.

 

تێبینی/

•     پێویستە  ئاماژە بەوەو بدەین کە  زۆربەی ئەو كەسانەی تووشی هەوكردنی درێژخایەنی جگەر بوون ئەگەری هەیە هەست بە هیچ لەم نیشانانە نەكەن، بۆیە زۆر پێویستە ئەو کەسانەی مەترسی توشبوونیان هەیە بە نەخۆشییەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕبکەن و پشکنینی تاقیگەیی ئەنجام بدەن ، چونکە  دەستنیشانكرد ئەم نەخۆشی یە لەڕێگەی پشكنینی تاقیگەیی خوێنەوە دەكرێت .

 

لە بابەتی داهاتوودا ئاماژە بەوە دەکەین کە ئەو کەسانە کێن کە مەترسی توشبوونیان بە ڤایروسی جگەر هەیە.

 

 

بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان..


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,818     میوان : 10
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED