ئەوكەسانە كێن كە زیاتر مەترسی توشبونیان هەیە بە ڤایرۆسی جگەر؟
 به‌روار‌  : 12-08-2020
 بینراوه‌  : 125
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

ئا/ ناز

 

وەك لە بابەتەکانی پێشوودا ئاماژەی پێدرا توشبون بە ڤایرۆسی جگەر نەخۆشی یەكی بڵاوە و لەهەموو تەمەن و ڕەگەزێكیشدا ئەگەری توشبوونی هەیە. بەڵام كەسانێك هەن زیاتر لە كەسانی ئاسایی مەترسی و ئەگەری توشبوونیان لێدەكرێت , ئەویش بەهۆی كار و پیشەكەیانەوە بێت یاخود بەهۆی شێوازی ژیانیان بێت .

لـــەوانەش :

 

1.    ئەوكەسانەی لە نەخۆشخانەكاندا كاردەكەن .

2.    ئەوكەسانەی كاری خاوێنكردنەوەی سەرچاوەكانی ئاو دەكەن.

3.    كەسانێك لە شوێنی ئاوەڕۆكاندا كاردەكەن.

4.    ئەوكەسانەی چەندین هاوسەریان هەیە, یاخود لەدەرەوەی خێزان سێكس ئەنجامدەدەن.

5.    كەسانی توشبوو بەنەخۆشی ئایدز(HIV).

6.    كەسانی توشبوو بە نەخۆشی (هیمۆفیلیا).

7.    ئەوكەسانەی ماددەهۆشبەرەكان بەكاردەهێنن لە ڕێگەی دەرزی یەوە.

 

هەر یەکێک لەم جۆرەکەسانە کە مەترسی توشبوونیان زیاترە ، بۆ مەبەستی دڵنیا بوونەوەی زیاتر، پێویستە   پشکنینی تاقیگەی ئەنجام بدەن  ، گەرچی هەست بە نیشانەکانی توشبوونیش نەکەن . چونکە وەک لە بابەتی پێشتردا ئاماژەمان پێدا کەسانێک هەن توشی نەخۆشیەکەش بوون بەڵام نیشانەکانی توشبوونیان تێدا بەدی ناکرێت.

 

 

بە هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان.

 

 

 

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,822     میوان : 14
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED