چەند هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە لە بیرچوونەوە
 به‌روار‌  : 16-08-2020
 بینراوه‌  : 373
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

ئا & و / ناز

 

 

 

لە ڕۆژگاری ئێستادا بەکاریگەری  چەندین هۆکار مرۆڤەکان  مەترسی زیاتریان هەیە بۆ توشبوون بە  لە بیرچونەوە و لاوازبوونی یادگە.

بە گوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان  ڕێژەی ٪١٠ ی کەسانی تەمەن ٦٥ ساڵ و بەرەو سەر، و ڕێژەی ٪٢٥ ی کەسانی تەمەن ٧٥ ساڵ و هەروەها ڕێژەی  ٪ ٥٠ ی کەسانی تەمەن ٨٠ ساڵ   توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە دەبن.

توێژەرانی بواری پزیشکی پێشبینی ئەوە دەکەن کە تاساڵی ٢٠٥٠ نزیکەی ١٠٦ ملیۆن کەس توشی نەخۆشی زەهایمەر ببن.وە لە ئێستادا زەهایمەر بە حەوتەم هۆکاری گیان لە دەستدان دادەنرێت لە جیهاندا .

 

لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێگەیەک دەکەین کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە مەترسیدارە. ئەوانیش بریتین لە:

 

١. هاوسەنگکردنی بڕی شەکر لە جەستەدا:  بە کەمکردنەوە و یاخود وازهێنان لەو خواردن و خواردنەوانەی کە زیان  بەخشن و مەترسی بۆ تەندروستی زیاد دەکەن ، وەک ، شەکر، خواردنەوە کهولییەکان، هەروەها ئەو خواردنەوانەی  ماددەی کافایین یان تێدایە.

٢. زیاد کردنی بڕی چەوری تەندروست: بەمە مێشک خۆشحاڵ دەبێت، لە چەورییە تەندروستەکانیش وەک ، زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی زەیتوون، گوێز، ئەڤۆکادۆ.

٣. ئەنجامدانی وەرزش: رۆژانە و بەردەوام ئەنجامدانی وەرزش کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر تەندروستی مێشک و جەستە بەگشتی  ، ئەگەر بۆنمونە پیاسەکردنیش بێت و تەنها بۆ ماوەی ٣٠ خولەکیش بێت بەڵام بەمەرجێک هەموو رۆژانێک ئەنجام بدرێت سودی .

٤. تەواوکاری خۆراک:  وەرگرتنی ڤایتامین و کانزاکان بە شێوەی تەواوکاری خۆراکی  وە هەروەها ئۆمێگا ٣ ، ئەمانە سودی تەندروستی بە مێشک دەگەیەنن و مەترسی توشبوون بە لە بیرچونەوە کەمتر دەکەنەوە.

٥. ئانجامدانی پشکنینی هۆرمۆن: بەتایبەت پشکنینی هۆرمۆنی بۆ غوودە و هۆرمۆنی سێکس، ئەگەر ناهاوسەنگی لە هەرکام لەو هۆرمۆنانەدا هەبێت ئەوا پێوستە بە زووترین کات  چارەسەر بکرێت.

٦. کۆنترۆڵکردنی سترێس: گەرچی لە ڕۆژگاری ئێستادا  مرۆڤ زۆر دوچاری سترێس و نائارامی دەبێت و کۆنترۆڵکردنی ئاسان نییە، بەڵام دەکرێت بە چەند  ڕێگەیەکی وەک تەکنیکەکانی  هەناسەدانی دروست و یۆگا و مێدیتەیشن دەتوانرێت تاڕادەیەکی باش کۆنترۆڵی سترێس بکرێت، و ئارامی و تەندروستی بە مێشک ببەخشرێت.

٧. نوستن بە بڕی پێویست: نوستن  بۆ تەندروستی بە گشتی و بۆ مێشک بەتایبەتی زۆر گرنگە و مرۆڤێکی پێگەیشتوو پێویستە شەوانە ٨ کاتژمێر ی تەوا بنوێت ، جونکە توێژینەوەکان دەریانخستوە کە کەمخەوی مەترسی توشبوون بە لە بیرچونەوە زیاد دەکات.

 

 

بە پەیڕەوکردنی ئەم ڕێنماییانە دەتوانرێت تاڕادەیەکی باش مێشک لە مەترسی توشبوون بە لە بیر چوونەوە بپارێزرێت و یارمەتی بەهێزکردنی بیر و یادگە بدرێت.

 

 

 

 

بە هیوای  تەندروستی و دەرونئارامی  بۆ هەمووان.

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,824     میوان : 16
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED