گرنگی ڤایتامین D بۆگەشە و تەندروستی ئێسک
 به‌روار‌  : 19-08-2020
 بینراوه‌  : 60
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

كاری سەرەكی ئەم ڤایتامینە ڕێكخستنی هاوسەنگی كانزاگرنگەكانی وەك كالسیۆم و فۆسفاتە لە جەستەدا.

بۆیە ئەم ڤایتامینە زۆر گرنگە بۆ دروستبوون و گەشەكردن و تەندروستی ددان , و ئێسكەكان, و هەروەها ماسولكەكانیش.

ئەم ڤایتامینە بۆ  زۆر گرنگە بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسک و ماسولکەکان، و بە بێ  هاوکاری ئەم ڤایتامینە جەستەی مرۆڤ ناتوانێت بڕی پێویست لە کالسیۆم وەربگرێت کە بە سەرەکی ترین کانزا دادەنرێت بۆ گەشە   و تەندروستی ئێسک.

كەمبونەوەی بڕی پێویستی ئەم ڤایتامینە لە لەشدا دەبێتە هۆی  مەترسی توشبوون بە چەندین نەخۆشی  , لەوانە توشبوون بە ئێسكەنەرمە لە مناڵدا , و هەروەها توشبوون بە ئازار لە ماسولكەكاندا بە هۆی فشەڵبوونی ئێسكەكانەوە لە كەسانی پێگەیشتوودا.

 

بڕی پێویستی ڤایتامین D  بۆ مرۆڤەكان جیاوازە بە پێی تەمەنیان و

 بەگشتی  بەم شێوەیەی خوارەوەیە :

 

-      بۆ مناڵی بچوكتر لەتەمەنی یەك ساڵ , ڕۆژانە پێویستی بە 8.5-10 مایكرۆگرام هەیە

-      مناڵی گەورەتر لە تەمەنی یەك ساڵی هەتا تەمەنی پێگەیشتووی  ڕۆژانە پێویستیان بە 600 IU

-      لە تەمەنی (70)ساڵ بەرەو سەرەوە ڕۆژانە بڕی 800 IU پێویستە.

 

 

لە بابەتی داهاتوودا باس لە سەرچاوەکانی   وەرگرتنی ئەم ڤایتامینە دەکەین.

 

 

بە هیوای تەندروستی بۆ هەمووان.


زیاتر ببینه

رۆژی جیهانی دەرمانسازان
 به‌روار‌  : 25-09-2020

سوودە تەندروستیەكانی كاڵەك
 به‌روار‌  : 21-09-2020

خۆراک و دڵەكزە
 به‌روار‌  : 19-09-2020

چەند ڕاستی و زانیاریە دەربارەی خۆكوشتن
 به‌روار‌  : 16-09-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 641,647     میوان : 44
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED