سەرچاوەكانی وەرگرتنی ڤایتامین D
 به‌روار‌  : 21-08-2020
 بینراوه‌  : 121
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

وەک لە بابەتی پێشوودا ئاماژەمان پێدا بۆ گەشە و تەندروستی ئێسک جەستەی مرۆڤ پێویستی بەم ڤایتامینە گرنگە هەیە ، بۆیە لێرەدا باس لە سەرچاوەکانی بەدەستهێنانی دەکەین.

بەگشتی ڤایتامین D لە خۆرەوە وەردەگیرێت بۆیەش بە ڤایتامینی تیشكی خۆر ناودەبرێت.بۆیە بۆ وەرگرتنی ئەم ڤایتامینە پێویستە تیشكی خۆر ڕاستەوخۆ بەر پێست بكەوێت,بەڵام نابێت لەو كاتانەدا بێت كە تیشكی خۆر زۆر بەهێز و سوتێنەرە , چونكە زیان بە تەندروستی بەگشتی و پێست بە تایبەتی دەگەیەنێت.و پێویستە لەكاتی گونجاودا سود لە تیشكی خۆر وەربگیرێت تا باشترین سوودی هەبێت , و لە زیانەكانی بەدوربیت.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك خۆراك هەن كە وەك سەرچاوە  بۆ وەرگرتنی ئەم ڤایتامینە سوودیان لێوەردەگیرێت. لەوانەش:

 

١.    ماسی , بەتایبەت تونە, و سەلمون.

٢.    سۆیا

٣.    جگەری ئاژەڵ.

٤.    پەنیر.

٥. قارچک

٦.  زەردێنەی هێلكە.

 

 

بە سود وەرگرتن لە تیشكی خۆر و هەروەها ئەم خۆراكانەش مرۆڤ دەتوانێت تا ڕادەیە كی باش ئەم ڤایتامینە گرنگەی دەست بكەوێت.

بەڵام ئەگەر نەتوانرا بڕی پێویست بەدەست بهێنرێت , ئەوا پێویستە سود لە تەواوكاریی خۆراكی ڤایتامین D  وەربگیرێت, چونكە كەمبونەوەی ئەم ڤایتامینە لە جەستەدا زیانی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت , و توشی زۆر حاڵەتی ناتەندروستبوونی دەكات , وەك   لاوازبوونی ئێسكەكان , و دروست بوونی ئازار لە ماسولكەكاندا, هەروەها چەندین نەخۆشی و حاڵەتی تری نا تەندروست.

 

بۆیە بۆ دڵنیا بوونەوە لە ئاستی ئەم ڤایتامینە گرنگە پێویستە لە ڕێگەی خوێنەوە پشكنینی پزیشكی بۆ زانینی بڕی ئەم ڤایتامینە بكرێت , و ئەگەر لە ئاستێكی زۆر كەمدابوو , ئەوا پێویستە بە ڕێنمایی پزیشكی پسپۆڕچارەسەر وەربگیرێت .

 

 هەمیشە تەندروست بن

 

 

 

 

 

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,828     میوان : 20
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED