شێوازی ئاو خواردنەو بە گەدەی بەتاڵ و حاڵەتەکانی چارەسەر
 به‌روار‌  : 01-09-2020
 بینراوه‌  : 117
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

وەک لە بابەتی پێشوودا ئاماژەمان پێکرد کە خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ   سودی تەندروستی زۆری هەیە و دەکرێت وەک چارەسەریش  سوودی لێوەربگیرێت، لێرەدا  ئاماژە بەو حاڵەتانە دەکەین کە  خواردنەوەی ئاو بە گەدەی بەتاڵ سوودی هەیە بۆیان، بەڵآم پێویستە ئاوەکە خاوێن بێت ، وە لە بەیانیاندا و پاش لە خەو هەستان بخورێتەوە، تا سوودە تەندروستییەکانی بە باشی بە جەستە بگات.

 

بەپێی حاڵەتەکانیش  ئاو خواردنەوەکە پێویستە بەم شێوازەی خوارەوە بێت:

 

 - بۆ بەرزە پەستانی خوێن -  زەخت- ٣٠ ڕۆژ.

   - بۆ حاڵەتەکانی گەدە - ١٠ ڕۆژ.

 -  بۆ نەخۆشی شەکرە- ٣٠ ڕۆژ.

    -  بۆ قەبزی  -  ١٠ ڕۆژ.

     - بۆ نەخۆشی سیل - ٩٠ ڕۆژ.

 

 

تێبینی/ ئەو کەسانەی نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانیان هەیە، باشتر وایە لەسەرەتادا هەفتانە ٣ ڕۆژ پەیڕەوی ئەم پرۆگرامە بکەن، پاشان هەفتەیەک بوەستن ، دواتر دەست پێبکەنەوە، ئەگەر توانیان هەموو ڕۆژێک بێت باشترە بەڵام  دوای هەفتە کە.

 

بەردەوام بوون لە خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا  بە درێژای ژیان ، سودی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت ە تەندروستی و ووزەی باش بە جەستە و مێشک دەبەخشێت.

 

پەیڕەوکردنی ئەم پرۆگرامە زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی و هیچ زیانێکی لاوەکی نیە جگە لەوەی پێویستە زوو زوو میز بکەیت، کە ڕەنگە  هەندێک کەس بەوە بێزار ببن.

بۆیە   لە ئێستاوە دەست پێبکە، بەیانیان لەگەڵ لە خەو هەستایت  - ئاو بخۆرەوە- تا هەمیشە تەندروست و چالاک بیت.

 

 

بە هیوای  تەندروستی بۆ هەمووان.

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,832     میوان : 24
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED