رۆژی جیهانی ڕێگری كردن لە خۆكوشتن
 به‌روار‌  : 09-09-2020
 بینراوه‌  : 95
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە


 

 

 

ئەمڕۆ 10 ی سێپتەمبەر رۆژی جیهانی ڕێگری كردنە لە خۆكوشتن,لەبەر ئەوەی لە جیهاندا حاڵەتی خۆكوشتن زیادی كردووە , و بەگوێرەی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هەموو 40 چركەیەك كەسێك لە جیهاندا گیان لەدەست دەدات بە هۆی كاری خۆكوژی یەوە

بەڵام دەكرێت ڕێگە لە خۆكوشتن بگیرێت و ڕێژەكەی كەمبكرێتەوە, بۆیەش لە ساڵی 2003 دا كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری كردن لە خۆكوشتن) بەهاوكاری لەگەڵ (WHOو  فیدراسیۆنی جیهانی دەرووندروستی بڕیاریاندا بە دیاری كردنی ڕۆژێك بۆ ڕێگری كردن لە خۆكوشتن,بە دروشمی دەتوانرێت ڕێگە لە خۆكوژی بگیرێت لە پێناو بڵاوكردنەوەی زانیاری و ڕێنمایی بۆ مەبەستی كەمكردنەوەی حاڵەتی خۆكوشتن لە جیهاندا.

لەمڕۆدا ساڵانە و لە جیهاندا چەندین چالاکی جۆربەجۆر لەو بارەیەوە پێشکەش دەکرێت، بەمەبەستی ڕێگری کردن لە تەشەنەکردنی حاڵەتەکانی خۆکوژی  ، کە لە ئێستادا و لە زوربەی ووڵاتانی جیهاندا ڕێژەکەی ڕووی لە زیاد بوون کردوە.

ئێمەش وەک پەیج و ماڵپەری نەخۆشخانەی بەخشین هەوڵدەدەین بە بەشێکی بچوکیش بێت لەو هەڵمەتە جیهانییەدا بەشدار بین ، بە خستنەڕووی چەند زانیارییەک، هاوکات پزیشکی پسپۆڕی دەروونی لە نەخۆشخانەکەمان لە کورتە ڤیدیۆیەکدا جەند زانیاری و ڕێنماییەکی گرنگ تان پێشکەش دەکات .

 

بە هیوای سەلامەتی و دەرووندروستی بۆ هەمووان.


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,835     میوان : 27
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED