چەند ڕاستی و زانیاریە دەربارەی خۆكوشتن
 به‌روار‌  : 16-09-2020
 بینراوه‌  : 88
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

1.    ساڵانە نزیكەی 800000 كەس لە جیهاندا  گیان لەدەست دەدەن بە هۆكاری خۆكوژی.

2.    نزیكەی % 79 ی ڕووداوە خۆكوژیەكان لەو ووڵاتانەدا ڕوودەدەن كە لە ڕووی ئابورییەوە لە ئاستی نزم و مام ناوەند دان.

3.    هۆكارەكانی خۆكوشتن لە ووڵاتانی پێشكەوتوودا جیاوازن , وەك لە ووڵاتە تازە گەشەكردووەكان.

4.    هەژاری و كێشە ئابوریەكان بە هۆكاری كاریگەر دادەنرێن بۆ خۆكوشتن لەو ووڵاتانەی لە ڕووی داهاتی تاكەوە لە ئاستی نزم و مام ناوەنددان.

5.    فشاری دەروونی و تێك چوونی پەیوەندیەكان , هەروەها نەخۆشی درێژخایان بە هۆكارە لە پێشینەكان هەژمار دەكرێن بۆ پەنا بردن بۆ خۆكوشتن , لە ووڵاتانی پێشكەوتوودا.

6.    گروپە كەمینەكان , كە ڕوبەڕووی جیاكاری دەبنەوە لە كۆمەڵگەدا , ڕێژەی خۆكوشتن تێیاندا زۆرترە .

7.    ئەو كەسانەی لە زیندانەكاندان زیاتر مەترسی ئەوەیان لێدەكرێت پەنا بۆ خۆكوشتن ببەن.

8.    ئەو كەسانەی توشی توندو تیژی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە, یاخود دەستدرێژییان دەكرێتە سەر , مەترسیی ئەوەیان هەیە پەنا بۆ خۆكوشتن ببەن.

 

 

بۆیە پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك مێدیا و ڕاگەیاندنە جۆراو جۆرەكان , و ناوەندە ڕۆشنیری و تەندروستیەكان هاوكار بن بۆ هوشیاركردنەوەی زیاتری هاوڵاتیان تا حاڵەتی خۆكوشتن لە كۆمەڵگەدا كەمبكرێتەوە.

 

بە هیوای ئارامی و دەروندروستی بۆ هەمووان.


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,837     میوان : 29
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED