سوودە تەندروستیەكانی كاڵەك
 به‌روار‌  : 21-09-2020
 بینراوه‌  : 145
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

ئەم میوە یە گرنگی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ لەبەرئەوەی بەشێكی زۆر لە بەهاخۆراكیە پێویستیەكانی تێدایە . لێرەدا باس لە هەندێك لە سوودە تەندروستیەكانی دەكەین:

 

1. سەرچاوەیەكی باشی ماددە خۆراكیەكان و ڕیشاڵەكانە. .

2. دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەك پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و كالیسۆم .

3. سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤایتامینەكانی وەك ( B6 ,K ,C).

4. دەتوانێت ئاستی پەستانی بەرزی خوێن دابەزێنێت.

5.سەرچاوەیەكی باشە بۆ كۆلاجین, و بۆ پاراستنی جوانی و تەندروستی پێست زۆر بەسوودە.

 

6. یاریدەی هاوسەنگكردنی ئاستی شەكری ناوخوێن دەدات.

7. بۆ پاراستنی جەستە لە ووشكبوونەوە زۆر كاریگەرە, چونكە  نزیكەی %90 ی پێكهاتەكەی  تێدایە ئاوی

8.  بۆ تەندروستی ئێسكەكان و ددانەكان بەسوودە.

9. بۆ تەندروستی كۆئەندامی هەرس و ئاسانكردنی كرداری هەرسكردنی خۆراك بەسوود و كاریگەرە.

10. بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەكان ,بۆ چارەسەری قەبزی بەسودە.

11. دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش.

 

12. بەهۆی بوونی دژە ئۆكسان لە پێكهاتەیدا ,بۆ پاراستن و تەندروستی چاوەكان گرنگە.

13. بۆ تەندروستی گورچیلەكان و كۆئەندامی میز و میزەڕۆ بەسوودە.

14. دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەستی دڵتێكچوون و ڕشانەوە.

15. بۆ دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش و هاوسەنگكردنەوەی كێش بە سوودە.

16. بۆ تەندروستی خانمان زۆر بەسوودە لە كاتی سوڕی مانگانەدا, چونكە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گرژبوون و ئازارەكانی سك.

17.  بۆكەمكردنەوەی فشار ی دەروونی بەسوودە.

 

18.یاریدەی ئارامبوونەوەی مێشك دەدات و بۆ چارەسەركردنی  كێشەی كەمخەوی بەسودە.

 

 

 

لەبەر ئەو سوودە تەندروستیانەی لە کاڵەکدا هەیە ، پێویستە گرنگی پێبدرێت و وەک میوەیەکی سەرەکی لە خۆراکی ڕۆژانەدا بەکاربهێنرێت.

 

بە هیوای تەندروستی   و لەشساغی بۆ هەمووان.

 

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,844     میوان : 36
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED