رۆژی جیهانی دەرمانسازان
 به‌روار‌  : 25-09-2020
 بینراوه‌  : 80
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

ئەمڕۆ 25 ی سێپتەمبەر  رۆژی جیهانی دەرمانسازانە.

ئەمڕۆژە لە لایەن فردراسیۆنی نێودەوڵەتی دەرمانسازانەوە لە ساڵی 2009 دا و لە كۆنفرانسی گشتی دا لە شاری ئەستانبول ی توركیا بڕیاری لەسەر درا, كە هەموو ساڵێك ڕۆژی 25 ی مانگی نۆ بە رۆژی جیهانی دەرمانسازان دابنرێت, و تێیدا هانی دەرمانسازان بدرێت كە ئەم ڕۆژە بكەنە دەرفەتێك بۆ ڕێكخستنەوەی كار و چالاكیەكانیان , و زیاد كردنی زانست و زانیاریەكانیان لەو ڕوانگەوەی كە دەرمانسازان ڕۆڵێكی زۆر كاریگەریان هەیە لە پرۆسەی چارەسەری نەخۆش و سیتمی تەندروستیدا بەگشتی لە هەموو جیهان.

دروشمی ئەم ڕۆژە جیهانیەش بریتیە لە - دەرمانی سەلامەت و كاریگەر بۆ هەمووان.

ئامانج لەم دروشمە ی ڕێكخراوەكە ئەوەیە كە سەرنج بخاتە سەر ڕۆڵی دەرمانسازان لە پرۆسەی پاراستنی نەخۆش لە ڕێگەی زیادكردنی زانیاری سەبارەت بە بەكارهێنانی دەرمان و كەمكردنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی هەڵە بەكارهێنانی دەرمانەوە ڕوو دەدەن.

دامەزاراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی ساڵانە نزیكەی 100000 ڕاپۆرتی بەدەست دەگات لەسەر زیانەكانی بەكارهێنانی دەرمان بە هەڵە, و پێداچوونەوە  و  بەدواچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانە دەكات, كە بەگشتیش ڕاپۆرتەكان  لەلایەن كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی دەرمان , و ئەو كەسانەوە دێن كە لە بواری تەندروستیدا كار دەكەن, هەروەها لەلایەن كەسانی نەخۆش و بەكارهێنەرانەوە .

 

ئەو زیانە مەترسیدارانەی كە لە دەرەنجامی  هەڵە بەكارهێنانی دەرمانەوە ڕوو دەدەن بەگشتی دەبنە هۆی :

 

1.  گیان لەدەستدان.

2.  روودانی  مەترسی بۆ سەر ژیانی بەكارهێنەر.

3.  پێویست بوون بە مانەوە لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر .

4.  توشبوون بە لەدەستدان یاخود لەكار وەستانی بەشێك یان چەند بەشێک لە ئەندامەكانی لەش.

5.  توشبوون بە نەخۆشیە زگماكیەكان لە مناڵاندا.

 

 

لەبابەتی داهاتوودا باس چەند ڕێنماییەك دەكەین بۆ دووربوون لە زیانەكانی دەرمان.

 

بەهیوای تەندروستی بۆ هەمووان.


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,845     میوان : 37
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED