چەند ڕێنماییەك بۆ خۆپاراستن لــــــە زیانەكانی دەرمان
 به‌روار‌  : 28-09-2020
 بینراوه‌  : 59
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 


ئا/ ناز

 

بۆ دوور بوون لە زیانەكانی بەكارهێنانی دەرمان پەیڕەوی چەند ڕێنماییەك بكە:

 

1.      بەگوێرەی ڕێنماییەكان دەرمانەكە بەكار بهێنە: بەووردی هەموو خاڵەكانی ڕەچەتەی دەرمانەكە بخوێنەرەوە, ئەوە بۆ كەسی بەكارهێنەر نوسراوە, و پێویستە بیخوێنیتەوە و لێی تێبگەیت.

2.      بڕی تەواو بەكاربهێنە : هەرگیز بڕێكی زۆرتر یان كەمتر لەوەی بۆت نوسراوە بەكاری مەهێنە ,چونكە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

3.      لەكاتە دیاری كراوەكاندا دەرمان بەكاربهێنە: هەندێك كەس ژەمەكانی خۆراك یان كاتی نوستن بەكار دەهێنن بۆ بیرهاتنەوەی كاتی دەرمانەكانیان, بەڵام پێویستە دەرمان لەكات و ساتی دیاری كراوی خۆیدا بخوێت, بۆ نمونە دەرمانێك كە دەوترێت 3 جار لەشەو ڕۆژێكدا, ئەوە مانای وایە هەر 8 سەعات جارێك پێویستە بەكار بێت, نەك بە كاتی ژەمی نانخواردنەكان.

4.      ئاگاداری دەركەوتنی هەرحاڵەتێكی نامۆ بە: هەندێك كەس بە جۆرێك یاخود چەند جۆرێكی دەرمان توشی هەستیاری و حاڵەتی نەخوازراو دەبن, بۆیە لەگەڵ بەكارهێنانی هەر دەرمانێك (بەتایبەت ئەگەر یەكەم جار بێت بەكاری بهێنیت) ووریای ئەوەبە گەر هەستت بە هەر حاڵەت و نیشانەیەكی نامۆكرد, وەک توشبوون بە هەستیاری یاخود هەر حاڵەتێکی تر، دەست بەجێبەكارهێنانی دەرمانەكە ڕابگرە و  بەزووترین سەردانی پزیشکەکەت  بكە.

5.      هەرگیز دەرمان و چارەسەرەكانی خۆت پێشكەشی كەسی تر مەكە , كە وا هەست ئەكەیت هەمان حاڵەتی تۆی هەیە و بەو دەرمانانەی تۆ چاك دەبێت. بەڵكو پێویستە هەر كەسێك تەنها خودی خۆی دەرمانەكانی بەكاربهێنێت

 

6.      هەرگیز لەخۆتەوە دەرمان و چارەسەرە پزیشكیەكان مەوەستێنە: پێویستە تا ئەو كاتەی پزیشكی پسپۆر بۆی دیاری كردوویت بەردەوام بیت لە بەكارهێنانی دەرمانەكانت, گەرچی هەست بە باشتر بوونیش بكەیت, چونكە هەندێك حاڵەتی نەخۆشی هەن كە لە دوای وەستانی چارەسەرەكان بە ماوەیەك سەرهەڵدەدەنەوە.

7.  پێویستە لەگەڵ پزیشكەكەت گفتوگۆ بكەیت: دەبێت پێش ئەوەی پزیشك دەرمانت بۆ بنوسێت پێویستە زانیاری تەواو لەسەر هەر حاڵەت و نەخۆشیەكی تری بۆ باس بكەیت . بەتایبەت لەكاتی بوونی هەریەكێك لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :

 

•       .  ئەگەر  نەخۆشیەكی درێژخایانت هەبێت.

•       ئەگەر كێشەی تەندروستیت هەبێت لە هەر ئەندامێكی تری جەستەدا, وەك گەدە, جگەر , گورچیلە.

•       بوونی هەستیاری بە هەر دەرمانێك كە پێشتر دەركەوتبێت كە هەستیاریت هەیە بۆی.

•       ئەگەر بەكارهێنەری ماددە هۆشبەرەكان بیت.

 

 

 

دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشەكانە و ئەگەر بێتوو بە باشی و دروستی بەكار بهێنرێت , ئەوا كاریگەری باشی دەبێت , وە بە پێچەوانەشەوە ئەگەر بە نادروستی و هەڵە بەكارهات زیانی زۆر و مەترسیدار بە مرۆڤ دەگەیەنێت, بۆیە پێویستە بە ووریاییەوە دەرمان بەكار بهێنرێت.

 

تەندروست بن.

 

 

 


زیاتر ببینه

خۆراک و نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 28-10-2020

سوودە تەندروستییەکانی بستەی زەوی
 به‌روار‌  : 21-10-2020

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2020

چەند داتا و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی مەمک
 به‌روار‌  : 16-10-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 657,257     میوان : 38
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED