ڕۆژی جیهانی دڵ
 به‌روار‌  : 29-09-2020
 بینراوه‌  : 122
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

ئا/ ناز

 

ئەمرۆ 29 ی سێپتەمبەر ڕۆژی جیهانی دڵ  ە.چونكە فێدراسیۆنی جیهانی دڵ بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ساڵی 1999 دا بڕیاریاندا بە دەستنیشانكردنی ڕۆژێك لە مانگی نۆدا بۆ ڕۆژی جیهانی دڵ , خاوەنی بیرۆكەكەش پرۆفیسۆر دكتۆر  ئەنتونی س. د. لونا بوو كە پسپۆڕی دڵە لە زانكۆی بەرشەلۆنا لە ئیسپانیا , و سەرۆكی فێدراسیۆنی جیهانی دڵ بوو لە ساڵی 1997-1999 .

 سەرەتا , كۆتا یەكشەممەی مانگی نۆ دەستنیشانكرا , و لە ڕۆژی 24 ی سێپتەمبەری ساڵی 2000 دا یەكەم ساڵ یادی ڕۆژی جیهانی دڵ بەڕێوەچوو.

دواتر گۆڕرا بە 29 ی مانگ و هەموو ساڵێك 29 ی سێپتەمبەر  بە ساڵڕۆژی جیهانی دڵ  دادەنرێت, لە پێناو بڵاوكردنەوەی هوشیاری زیاتر بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیەكانی دڵ, چونكە  نەخۆشیەكانی دڵ لەلیستی سەرەوەی هۆكارەكانی گیان لەدەستداندان لە جیهاندا و لەسەرەتاكانی ساڵی 2000دا نزیكەی 17 ملیۆن كەس لە جیهاندا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانیان لەدەستدا.

بەگشتی ئامانج لە دیاری كردنی ئەم ڕۆژە ووشیاركردنەوەی زیاتری خەڵكیە سەبارەت بە نەخۆشیەكانی دڵ و ڕێگەكانی خۆپاراستن.

 

نزیكەی 90 ووڵات لەتەواوی جیهاندا یادی ئەم ڕۆژە دەكەنەوە و چالاكی جۆر بەجۆر ئەنجام دەدەن , وەك:

 

1.  پێشكەشكردنی زانیاری و ڕێنمایی سەبارەت بە نەخۆشیەكانی دڵ لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەكانەوە.

2.  دەستەبەركردنی پشتیوانی ماددی و مرۆیی بۆ ناوەندە كانی توێژینەوە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی زیاتر لەسەر نەخۆشیەكانی دڵ.

3.  داڕشتنی پرۆگرامی تایبەت بۆناوەندەكانی خوێندن تا فێرخوازان هوشیاریان زیاتر بێت لەسەر نەخۆشیەكانی دڵ و ڕێگەكانی خۆپاراستن.

4. پێشكەشكردنی خزمەتگوزای پشكنینی خۆرایی بۆ نەخۆشیەكانی دڵ بۆ هاوڵاتیان تا دڵنیا بن لە تەندروستی دڵیان و لە كاتی بوونی هەر گرفتێكی تەندروستیدا بەزووترین كات چارەسەر وەربگرن.

 

ئەمانە و چەندین كار و چالاكی تر لە ووڵاتانی دونیا لەم ڕۆژەدا ئەنجام دەدرێت لەپێناو كەمكردنەوەی حاڵەتەكانی نەخۆشیەكانی دڵ و خۆپاراستن لێیان.

 

ئێمەش وەك پەیج و ماڵپەری  نەخۆشخانەكەمان چەند زانیاری و ڕێنماییەكی گرنگ پێشكەشی خوێنەرانمان دەكەین, و هاوكات پزیشكی پسپۆڕی دڵ ی مناڵان و گەوران لە دوو كورتە ڤێدیۆی جیاوازدا چەند زانیاری و ڕێنماییەك  پێشكەشی هاووڵاتیان دەكەن, بەهیوای سوود گەیاندن و كەمكردنەوەی ڕێژەی توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ.

 

 تەندروست بنheart

 

 


زیاتر ببینه

خۆراک و نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 28-10-2020

سوودە تەندروستییەکانی بستەی زەوی
 به‌روار‌  : 21-10-2020

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2020

چەند داتا و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی مەمک
 به‌روار‌  : 16-10-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 657,266     میوان : 43
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED