نیشانەی نەخۆشی یەكانی دڵ
 به‌روار‌  : 03-10-2020
 بینراوه‌  : 373
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

 چەند نیشانەیەك هەن كە ئاماژەن بۆ  حاڵەتی ناتەندروستی و بوونی نەخۆشی لە دڵدا.

 

 

لە گرنگترین ئەو نیشانانەش بریتین لـــــە:

 

1. بونی ئازار لە پشت  قەفەزەی سنگ دا : بە یەكێك  لە نیشانە زۆر بەر بڵاوەكانی گیرانی دەمارەكانی دڵ  دادەنرێت ,هەرچەندە هەموو ئازارێكی سنگ مەرج نیە هۆكارەكەی دڵ بێت, بەشێوەیەكی گشتی ئازارەكە  لە كاتی ماندووبوون و جوڵەدا ڕوودەدات.وە بە پشوودان و وەستان كەم دەبێتەوە . هەندێكجاریش ئازارەكە لە پاش خواردنی ژەمێكی زۆرەوە یاخود دوای فشارێكی دەروونییەوە دروست دەبێت, وە ئازارەكە دەگوازرێتەوە بۆ قۆڵەكان و دەفەی شان و قورگ و شەویلگەی كەسەكە.

2. هەستكردن بە دڵە كوتە , و دڵەڕاوكێ‌ .

3. دڵتێكچوون , و دڵەكزە , و یاخود هەستكردن بە ئازاری گەدە. خانمان زیاتر لە پیاوان توشی ئەم حاڵەتانە دەبن

4. هەستكردن بە تەنگەنەفەسی و هەناسەتوندی لەكاتی جوڵە و ماندووبووندا , وە هەندێك جاریش لەكاتی ڕاكشان و خەوتندا.

5.  ئارەقكردنەوە لەكاتی بوونی ئازار و فشاری سەر سنگ .

6. هەستكردن بە شەكەت بوون , و زۆر زوو  ماندوو بوون.

7.    توشبوون بە كۆكەیەكی زۆر و بەردەوام و درێژخایان, بەتایبەتی لەو كەسانەدا كەتوشی سیستی دڵ بوون .

8.  ئەستوربوونی ناوقەد و سك ، وە  ئاوسانی قاچ و پێ یەكان.

9. هەندێكجار نەخۆش هەست بە گێژبوو یاخود نزیكی لەهۆشخۆچوون , یاخود لەهۆش خۆچوونی تەواوەتی دەكات, بەتایبەتی لە كاتی وەرزشكردن و ماندوو بوون دا.

 

 

 

 لە كاتی هەستكردن بە بوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە بە زووترین كات سەردانی  پزیشكی پسپۆڕی تایبەت بكرێت بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و چارەسەری پێویست.بەڵام پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین کە بوونی هەندێک لەم نیشانانەش دەکرێت پەیوەندییان بە حاڵەت و نەخۆشی دیکەوە هەبێت جیا لە نەخۆشییەکانی دڵ ، بەڵام ئەگەر هەموو نیشانەکان یاخوود زووربەیان  هەستیان پێکرا و بەتایبەت بۆ ماوەی زۆر و درێژخایان ، ئەوا پێویست دەکات ڕاوێژ بە  پزیشکی پسپۆڕی دڵ بکرێت.

 

هەمیشە ساغ و تەندروست بن.

 

 

 


زیاتر ببینه

خۆراک و نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 28-10-2020

سوودە تەندروستییەکانی بستەی زەوی
 به‌روار‌  : 21-10-2020

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2020

چەند داتا و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی مەمک
 به‌روار‌  : 16-10-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 657,267     میوان : 44
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED