ڕۆژی جیهانی دەرووندروستی
 به‌روار‌  : 09-10-2020
 بینراوه‌  : 97
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە


 

ئا/ ناز

 

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی دەرووندروستی یە ، چونكە فیدراسیۆنی جیهانی دەرووندروستی كە ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی یە , لە ساڵی 1992 دا بڕیاری دا بە دەسنیشانكردنی ڕۆژی 10/ 10  ی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی دەرووندروستی.

 

ئەم ساڵ یادی ڕۆژی جیهانی دەرووندروستی لە کاتێکدا دەکرێت کە جیهان بە دۆخێکی نا ئارامدا گوزەر دەکات  کە بەشکی زۆر لە مرۆڤایەتی توشی ترس و دڵەڕوکێ  وحاڵەتی ناتەندروستی دەروونی بوونەتەوە، بە هۆی بڵاوبوونەوەی  کۆڤید ١٩ .بۆیە لە ئێستا دا ئەرکی ناوەندە تەندروستی و لایەنە بەرپرسەکانە کە زیاتر گرنگی بە دۆخی تەندروستی  .

 

  ڕێكخراوی  تەندروستی جیهانی لەم ڕۆژەدا پلانی كاری داڕشتوە تایبەت بە دەرووندروستی و  چوارچێوەی كارەكانی بریتین لــە:

 

1. پێگەیاندنی كەسانی سەركردە بۆ سەرپەرشتی كردنی كارو بارەكانی پەیوەست بە دەرووندروستی یەوە.

2. فراوانكردنی خزمەتگوزاری یەكانی تایبەت بە دەرووندروستی لە كۆمەڵگەكانی جیهاندا.

3. جێ بەجێكردنی ستراتیژی خۆپارێزی لە پێناو دەرووندروستی دا.

4. داڕشتنی بەرنامەكانی خوێندن  و  پلانی توێژینەوە زانستی یەكان  بە شێوەیەك كە هاوكار بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە دەروونی یەوە.

 

مرۆڤ لەهەر قۆناغێك لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی ژیانیدا ئەگەری ئەوەی هەیە توشی حاڵەتێك یاخود كێشەیەكی دەروونی یان زیاتر ببێت.

 

هەركێشەیەكی دەروونی لە مرۆڤدا كاریگەری دەبێت لەسەر بیركردنەوەكانی و هەست و سۆز و ڕەفتارەكانی و پەیوەندی یە كۆمەڵایەتی یەكانيشی .

 

بۆیە گرنگی دان بە لایەنی دەروونی زۆر پێویستە و ئەرکی ناوەندە تەندروستی و ڕێکخراوە کانی پەیوەست بەو بوارەیە کە  هەوڵی تەواو بدەن بۆ باشتر کردنی لایەنی دەروندروستی هاووڵاتیان بەگشتی و بە تایبەتی لەم دۆخە نەوازراوەی بەهۆی کۆڤید ١٩ مرۆڤایەتی دووچاری نائارامی دەروونی کردووە .

ئێمەش وەک پەیج و ماڵپەری بەخشین هەوڵدەدەین  بە پێی توانا زانیاری و ڕێنمیی پێویت پێشکەشی خوێنەرانمان بکەین و هاوکات پزیشکی پسپۆڕی دەروونی لە نەخۆشخانەکەمان  چەند زانیاری و ڕێنماییەکی پێویست پێشکەش دەکات.

 

هیوادارین هەمووان تەندروست و دەروون ئارام بن.

 

 

 

 

 

 


زیاتر ببینه

خۆراک و نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 28-10-2020

سوودە تەندروستییەکانی بستەی زەوی
 به‌روار‌  : 21-10-2020

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2020

چەند داتا و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی مەمک
 به‌روار‌  : 16-10-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 657,270     میوان : 47
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED