ڕۆژی جیهانی هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 11-10-2020
 بینراوه‌  : 121
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

ئەمڕۆ 12 ی ئۆكتۆبەر ڕۆژی جیهانی هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزم ە،ئەم ڕۆژە  لەلایەن هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزمی نێودەوڵەتی ARI یەوە دیاری كراوە  و لەلایەن كۆمەڵەی  ئەوروپی  بۆبەرەنگاربوونەوەی  ڕۆماتیزم  ەوە  ڕێكخراوە

 

دروشمی ئەم ساڵی  ڕۆژی جیهانی هەوکردنی جومگە و ڕۆماتیزم بریتییە لە: کاتی کارکردنە.

مەبەست لە  یادكردنەوەی ساڵانەی ڕۆژی جیهانی ڕۆماتیزم بۆ ئەوەیە كە زۆرترین زانیاری پێشكەش بكرێت سەبارەت بە هەوكردنی جومگە و ڕۆماتیزم كەحاڵەتێكی ناتەندروستە و ملیۆنان كەس لە جیهاندا دووچاری دەبن. و كاریگەری خراپ دەكات لە سەر ژیانی ڕۆژانەیان و ئەنجامدانی كار و چالاكی یەكانیان


بۆیە ساڵانە و لەم ڕۆژەدا هەوڵدەدرێت زۆرترین زانیاری بخرێتە ڕوو لەلایەن ناوەندە تەندروستی و ڕێكخراوەكانەوە بۆ مەبەستی ووشیاركردنەوەی خەڵك سەبارەت بەم نەخۆشی یە و ڕێگەكانی بەرەنگار بوونەوەی لە پێناو كەمكردنەوەی ئازار و دەركەوتەكانی و هاوكاری كردنی زیاتری كەسانی توشبوو .

 

 ئەم ڕۆژە تەنها بۆ  پێشكەشكردنی زانیاری دەربارەی هەوكردنی جومگە دانەنراوە, بەڵكو  بۆمەبەستی ڕێنمایی كردنی  كەسانی توشبوو و سەبارەت بە ژیان لەگەڵ ئەم  حاڵەتە, و هاندانی ئەندامانی خێزان و كەسانی دەوروبەریان بۆ هاوكاری كردن و پشتیوانی كردنیان

 

ئێمەش لەم ڕۆژەدا هەوڵدەدەین چەند زانیاری یەكی بە سوود پێشكەش بە خوێنەرانی وێب سایت و پەیجی نەخۆشخانەكەمان بكەین . بە ئومێدی سوود بەخشین بەو كەسانەی بەدەست ئەم گرفتەوە دووچاربوون.

 

 

هاوکات پزیشکی پسپۆڕی جومگهو ڕۆماتیزم له نەخۆشخانەکەمان  لهکورته ڤێدێۆیەکدا چەند ڕێنمایی و  زانیارییەکتان پێشکەش دەکات  سەبارەت بە  نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم.

 

هەمیشە ته ندرووست بن

 


زیاتر ببینه

خۆراک و نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 28-10-2020

سوودە تەندروستییەکانی بستەی زەوی
 به‌روار‌  : 21-10-2020

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2020

چەند داتا و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی مەمک
 به‌روار‌  : 16-10-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 657,271     میوان : 48
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED