مانگی ووشیاری شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 14-10-2020
 بینراوه‌  : 146
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

مانگی ئۆكتۆبەر بە مانگی ووشیاری شێرپەنجەی مەمك دانراوە لە جیهاندا، بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی زانیاری و ڕێنمایی پێویست بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بەم جۆرەی شێرپەنجە. هەروەها بۆكۆكردنەوەی هاوكاری و هاندانی زۆرتر  بۆ مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر لە بارەی هۆكارەكانی توشبوون , و ڕێگری كردن لە توشبوون , وە هەروەها  چۆنێتی چارەسەركردن .

ئەم كەمپینە هەموو ساڵیك لە 1 – 31 ی ئۆكتۆبەر بەردەوام دەبێت و تێیدا هەوڵی بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری تەندروستی دەدرێت و بەوەی كە پشكنینی پێشوەختە كاریگەری زۆری هەیە بۆ ڕێگری كردن لە توشبوون و تەشەنەكردنی حاڵەتەكە

 

شێرپەنجە ی مەمك یەكێكە لە بڵاوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لە جیهاندا كە بەزۆری خانمان زیاتر توشی دەبن, بەتایبەتی لە دوای تەمەنی 50 ساڵی یەوە- هەرچەندە خانمانی گەنجیش توشدەبن, بەڵام زیاتر لە دوای تەمەنی 50 وە ڕێژەكە زۆرترە, بە ڕادەیەك لە هەر 8 كەس یەكێكیان نیشانەكانی توشبوونیان تێدایە.!
بۆیە لەجیهاندا مانگێك تەرخان كراوە بۆ ووشیاركردنەوە و گەیاندنی زۆرترین زانیاری بەمەبەستی خۆپاراستن و زوو  دەستنیشانكردنی حاڵەتەكە لە پێناو زووتر وەرگرتنی چارەسەر و كەمكردنەوەی مەترسی یەكانی توشبوون بەم نەخۆشی یە كوشندەیە

 

ئێمەش لەم مانگەدا هەوڵدەدەین هەندێك بابەتی پەیوەست بەم نەخۆشی یە  پێشكەش بە خوێنەرانی وێبسات و پەیجی  نەخۆشخانەكەمان بكەین  , بە هیوای گەیاندنی زانیاری پێویست بە هاوڵاتیان , لە چوارچێوەی بابەتەكانیشدا چەندین ڕێنمایی گرنگ پیشكەش دەكەین بەمەبەستی خۆپاراستن لەم نەخۆشی یە هاوکات پزیشکی پسۆۆڕی  نەخۆشییەکانی زنان و مناڵبوون لە نەخۆشخانەکەمان لە پارچە ڤێدیۆیەکدا چەند  ڕێنمایی و زانیارییەکتان پێشکەش دەکات .

 

 

بەهیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هەمووان.

 

 

 

 

 

 

 


زیاتر ببینه

خۆراک و نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 28-10-2020

سوودە تەندروستییەکانی بستەی زەوی
 به‌روار‌  : 21-10-2020

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2020

چەند داتا و زانیارییەك دەربارەی شێرپەنجەی مەمک
 به‌روار‌  : 16-10-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 657,274     میوان : 49
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED