نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك
 به‌روار‌  : 19-10-2020
 بینراوه‌  : 365
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

ئەم جۆرەی شێرپەنجە وەك هەر نەخۆشیەكی تر چەند نیشانەیەكی هەیە كە ئاماژەن بۆ توشبوون ، دیارترین نیشانەكانیش بریتین لـــــــە:

 

1. بوونی گرێی نوێ لەمەمكدا ، كە پێشتر نەبوبێت.

2. گۆڕانی شكڵ و شێوەی مەمك.

3. بوونی دەردراوی خوێن لە گۆی مەمكەوە.

4. دروستبوونی گرێ یاخود ئاوسان لە ژێر باڵدا.

5. گۆڕانكاری لەگۆی مەمكدا، وەك شەقبوونی پێستەكەی یاخود سوربوونەوەی .

6. بەناوداچوونی گۆی مەمك.

7. دروستبوونی برین لە گۆی مەمكدا، یاخود لە دەوروبەری.

 

· پێویستە ئاماژە بەوە بدەین كە بوونی ئازار لەسنگدا، بە نیشانەی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دانانرێت واتهتهنها ئازار به بێ نیشانه کانی تر

هەروەها بوونی گرێ لە مەمكدا مانای توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك نیە، چونكە ڕێژەی 90%  ی ئەو گرێیانەی لەمەمكدا هەن ، خۆشبەختانە گرێی شێرپەنجەیی نین.

 

بەڵام پێویستە لەكاتی هەستكردن بە هەبوونی ئەو نیشانانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، بە زووترین كات سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت ، بۆ مەبەستی دڵنیابوونەوە و وەرگرتنی ڕێنمایی پێویست.

 

 

هەمیشە تەندروست بن.


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,880     میوان : 64
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED