خۆراک و نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتیزم
 به‌روار‌  : 28-10-2020
 بینراوه‌  : 271
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

                                                                                         

                                                 ئـــا/ نــاز

 

خۆراك كاریگەری هەیە لەسەر زۆربەی نەخۆشیەكان بە هەردوولایەنی باش و خراپ. بۆ هەرنەخۆشیەكی دیاری كراو كۆمەڵێك خۆراك هەن كە زیان بەخشن و كۆمەڵێكی دیكەش هەن كە سوودیان هەیە و لە ئازار و نیشانەكانی نەخۆشیەكە كەم دەكەنەوەلەم ڕوانگەیەوە و لەم بابەتەدا باس لە كاریگەری خۆراك دەكەین لەسەر نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم . ئاماژە بە هەندێك لەو خۆراكانە دەدەین كە بەسوودن بۆ ئەم حاڵەتە و , وە ئەوانەشی كە زیان بەخشن و باشترە كەسانی توشبوو بە ڕۆماتیزم خۆیان بەدوور بگرن لێیان.

 

پسۆڕانی بواری خۆراكی هەمیشە باس لە گرنگی ئەو خۆراكانە دەكەن كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و هەوكردن لە جەستەدا بەگشتی و لە جومگەكاندا بە تایبەتی

 

لەگرنگرتین ئەو خۆراكانەش كە بەسوودن بۆ ئەم حاڵەتانە بریتین لـــە:

 

1. پاقلەمەنیەكان: بەگشتی سەرچاوەیەكی باشن بۆ ( ئاسن , و مەگنیسیۆم , و زینك , و كالیسۆم) و دەبنەهۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش .وەهەروەها دەوڵەمەندن بە پرۆتین كە دەبنەهۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی دەوری جومگەكان

2. سەوزەگەڵا تۆخەكان: وەك برۆكلی , و سپیناغ, و سڵق, و هتد...پڕن لە ڤایتامینەكانی (A, C, K) وە سەرچاوەیەكی باشی (كالیسیۆم )ن, و دەبنە هۆی بەهێزكردنی ئێسكەكان و پاراستنیان .

3. مزرەمەنیەكان: میوە مزرەكانی وەك لیمۆ و پرتەقاڵا , بەسەرچاوەیەكی گرنگی ڤایتامین دادەنرێن كەدەبنە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگری لەش و پاراستنی مرۆڤ لە توشبوون بەو نەخۆشیانەی كە بەهۆی  هەوكردنەوە ڕوودەدەن, لەوانەش توشبوون بە ڕۆماتیزم.

4. گوێز: بەسەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ئۆمێگا 3 دادەنرێت, كە بۆ تەندروستی بەگشتی و پارێزگاری لە توشبوون بە نەخۆشی بەسوودە.

5. زەنجەفیل: بەیەكێك لە دژەهەوكردنە گرنگەكان دادەنرێت لەناو سەرچاوەسروشتیەكاندا, و یارمەتی لەش دەدات بۆ پاراستنی لە توشبوون بە هەوكردن.  

6. زەردەچەوە: ئەم بەهاراتە زەردە بەیەكێك لە بەهێزترین دژەهەوكردنەكان دادەنرێت, وە هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئازار و ئاوسانی جومگەكان.

7. زەیتی زەیتوون: ئەو ماددە سروشتییەی لەپێكهاتەی زەیتی زەیتووندا هەیە دەبێتە هۆی ڕێگری كردن لە بەرهەمهێنانی ئەو ماددەكیمیاییەی كە دەبێتە هۆی توشبوون بە هەوكردن لە لەشدا.

 

لەگەڵ ئەمەشدا, چەند جۆرێك  خۆراك هەن كە پێویستە توشبووان بە نەخۆشیەكانی جومگە و ڕۆماتیزم تا دەتوانن خۆیانی لێ بەدوور بگرن. لەوانەش:

 

1. گۆشتی سوور.

2. خۆراكە خێرائامادەكراوەكان.

3. خۆراكە سوورەوەكراوەكان.

4. خۆراكە سوێرەكان.

5. شەكر و شیرینە دەستكردەكان.

 

 

 

 

بە هیوای تەندروستی بۆ هەموان.

 

 


زیاتر ببینه

نیشانە كانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 01-12-2020

مانگی هوشیاری شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 23-11-2020

هوشیاری سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس
 به‌روار‌  : 20-11-2020

چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 670,820     میوان : 12
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2020 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED