چەند زانیارییەک دەربارەی نەخۆشی شەکرە
 به‌روار‌  : 16-11-2020
 بینراوه‌  : 100
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

 

 

 

 

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لە نەخۆشی یە درێژخایانەكان و  لە كورتترین پێناسەیدا بریتی یە لە زیاد بوونی ئاستی ڕێژەی شەكر لە خوێندا بە ڕادەیەك كە لەئاستی ئاسایی زیاتر بێت.

 

1.  شەكرەی جۆری 1 لە ئەنجامی كاردانەوەی سیستمی خودبەرگریكاری لەش ڕوودەدات (كە لەڕاستیدا كاری ئەم سیستمە پاراستنی لەشە ) , بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا هێرش دەكاتە سەر خانەكانی بەرهەمهێنی ئەنسۆلین , و وایان لێدێت كە نەتوانن بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم بهێنن- تا ئێستا بەتەواوی هۆكاری ئەمە نەزانراوە.                

2. ئەو كەسانەی توشی شەكرە ى جۆری 1 دەبن هۆرمۆنی ئەنسۆلین زۆر كەم بەرهەمدەهێنرێت لە لەشیاندا وەیاخود هەر بەرهەمنایەت.                                                                                              

3. سەفەركردن , یاخود ژیان لە و ناوچانەی دوورن لە هێڵی ئیستوای گۆی زەوی یەوە مەترسی توشبون بەنەخۆشی شەكرەی 1 زیاتر دەكەن.                                                                                         

4. كەسانی توشبوو بەم جۆرەی شەكرە پێویستە بەردەوام دەرزی ئەنسۆلین بەكاربهێنن بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی شەكر لە خوێنیاندا .ئەگەر بێتوو بڕی پێویست لە ئەنسۆلین وەرنەگرن ئەوا ئەگەری ئەوەیان هەیە گیانیان لەدەست بدەن.                                                                                                                  

5. نزیكەی % 90 ی توشبووان بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەمە.

6. لە شەکرەی جۆری ٢ دا بەهۆی تێكچوونی میتابۆلیزمەوە , ئەنسۆلین ناتوانێت كۆنترۆڵی ڕێژەی شەكر لەخوێندا بكات و ڕێژەكەی بەرز دەبێتەوە.                                         

7. كەسانی توشبوو بە جۆری 2 ی شەكرە دەتوانن كۆنترۆڵی نەخۆشی یەكەیان بكەن بە ئەنجامدانی وەرزش و پەیڕەوكردن لە سیستمی خۆراكی تەندروست.                                                                                   

8. شەكرەی كاتی دووگیانی بەهۆی زیاد بوونی ڕێژەی شەكر لەخوێندا و لەكاتی دووگیانی خانماندا ڕوودەدات, و كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی خودی خانمەكە و كۆرپەكەی ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت.                                    

9. بەگشتی %25 ی خانمانی دووگیان لە جیهاندا توشی ئەم جۆرەی شەكرە دەبن كە بەشەكرەی كاتی دووگیانی (GDM) ناودەبرێت..                                                                                                        

10. سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە ئەم جۆرەی شەكرە لە دوای ماوەی دووگیانی تەواو دەبێت و خانمەكە دۆخی تەندروستی ئاسایی دەبێتەوە و نەخۆشی شەكرەی نامێنێت.                                                                      

11. هەندێك لە خانمان -ئەوانەی توشی شەکرەی کاتی دوگیانی دەبن- و تەنانەت كۆرپەكانیشیان مەترسی ئەوەیان لێدەكرێت كە لە داهاتوودا توشی نەخۆشی شەكرەی جۆری 2 ببن.                                                              

12. نزیكەیی ڕێژەی نیوەی خانمانی توشبوو بە (GDM)  توشی شەكرەی جۆری 2 دەبن پاش ( 5- 10) ساڵ دوای لەداكبوونی كۆرپەكانیان.

 

 

بەهیواین هەمیشە تەندروست بن.

 

 


زیاتر ببینه

کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ چارەسەری پەتای وەرزی
 به‌روار‌  : 10-01-2021

پەتای وەرزی
 به‌روار‌  : 05-01-2021

چەند زنجیرە بابەتیك سەبارەت بە ڤایتامینەکان و کانزاکان
 به‌روار‌  : 25-12-2020

نیشانەكانی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە
 به‌روار‌  : 10-12-2020

سه‌ره‌تا  |  کارمەندى نموونەیی  |  ده‌رباره‌  |  په‌یوه‌ندی
ژماره‌ی سه‌ردان : 686,504     میوان : 40
DESIGNED AND DEVELOPED BY kodtech.net -  COPYRIGHT © 2017 - 2021 BAXSHIN  ALL RIGHT RESERVED