مانگی نۆڤەمبەر-
یەكێكی تر لە شێرپەنجەكان كە توشی مرۆڤ دەبێت , شێرپەنجەی پەنكریاس ە , و بەشێكی ئەم مانگە تەرخانكراوە بۆ هوشیاری سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە .
بۆیە ئێمەش هەوڵدەدەین چەند زانیاری و ڕێنماییەك پێشكەش بە خوێنەرانمان دەكەین سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنکریاس.
سەرەتا پێویستە بزانین پەنكریاس چییە و چۆن توشی شێرپەنجە دەبێت.
پەنكریاس : یەكێكە لە ئەندامەكان و پێكهاتە گرنگه كانی كۆئەندامی هەرس ، و دەكەوێتە پشت گەدە و لە بەردەم بڕبڕەی پشتدایە . كاری ئەم ئەندامە زۆر گرنگە و بەگشتی دوو كاری سەرەكی ئەنجام دەدات كە
ئەوانیش بریتین لــە:
1. بەرهەمهێنانی دەردراوەكان بۆ كرداری هەرسكردنی خۆراك .
2. دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بۆ ڕاگرتنی باڵانسی ڕێژەی شەكر لە خوێندا.
دەردانی ڕژێنەكان لەلایەن ئەو خانانەی پەنكریاسەوە ئەنجام دەدرێت كەپێیان دەوترێت(exocrine) كە نزیكەی % 95 ی شێرپەنجەی پەنكریاس سەرەتا لەو خانانەوە دەست پێدەكات.
شێرپەنجەی پەنكریاس لە قوڵای لەشدا سەرهەڵدەدات و نیشانەكانی زۆر بەكەمی و درەنگ دەردەكەون, و ناتوانرێت لە ڕێگەی پشكنینە تاقیگەیی و پزیشكی یەكانەوە لە قۆناغە سەرەتایی یەكاندا هەست بە بوونی حاڵەتەكە بكرێت, بۆیەش تەنها نزیكەی 8.2% ی توشبووان دەتوانن ڕزگاریان ببێت و درێژە بە ژیان بدەن دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی. چونكە كەسی توشبوو بەم شێرپەنجەیە هیچ نیشانەیەكی ئەوتۆی تێدا بەدی ناكرێت لەسەرەتادا, هەتا شێرپەنجەكە بە تەواوی تەشەنە دەكات و بە بەشەكانی تری جەستەیدا بڵاو دەبێتەوە
بەگوێرەی كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی ڕێژەی %3 ی توشبوون بە شێرپەنجەكان لە جۆری شێرپەنجەی پەنكریاس ن, وەهەوەها ڕێژەی گیان لەدەستدان لە نێو توشبووانی شێرپەنجەدا %7 یان لە توشبووانی شێرپەنجەی پەنكریاس ن.
.
لە بابەتەكانی دواتردا زانیاری زیاتر سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنكریاس پێشكەش دەكەین.
هیوادارین هەمووان تەندروست بن.