ئەم مانگە تەرخانكراوە بۆ یەكێكی تر لە جۆرەكانی شێرپەنجە ، ئەویش شێرپەنجەی گەدەیە. ئامانج لە دەستنیشانكردنی مانگێك بۆ شێرپەنجەی گەدە بریتیە لـــــە:
1. زیادكردنی هوشیاری سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە، و هۆكارە مەترسیدارەكان بۆ توشبوون ، و چۆنێتی ڕێگری كردن لە توشبوون ، و دەستنیشانكردن پێشوەختە.
2. هاندانی زیاتری خەڵكی بۆ زیاتر وشیاربوونەوە سەبارەت بەم نەخۆشییە.
3. پێشكەشكردنی ڕێنمایی پێویست سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە لە لایەن ڕێكخراو ناوەندە تەندروستییەكانەوە.
4. هاندانی ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان بۆ هاوكاری كردنی توشبووی شێڕپەنجەی گەدە.
5. پشتگیری كردنی ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی زیاتر سەبارەت بەم جۆرەی شێرپەنجە.
ئێمەش وەك پەیج و ماڵپەڕی بەخشین چەند زانیاری و ڕێنماییەك دەربارەی ئەم شێرپەنجەیە پێشكەشی خوێنەرانمان دەكەین.
سەرەتا و بۆ تێگەیشتن لە شێرپەنجەی گەدە , پێویستە بزانین گەدە چی یە , و لە و چۆنێتی كاركردنی تێبگەین.
گەدە: یەكێكە لە ئەندامە سەرەكی یەكانی كۆئەندامی هەرس لە مرۆڤ و شیردەرەكاندا, كە دەكەوێتە بەشی سەرەوەی سك لەژێر پەراسوەكاندایە لەمرۆڤدا.
چۆنێتی كاركردنی گەدە:
خۆراك دوای ئەوەی لە دەم دا دەجورێت و قوتدەدرێت, لەڕێگەی سورێنچكەوە دەڕوات بۆ گەدە.
گەدە لەشێوەی تورەكەیەك یاخود كیسێك دایە و خۆراك لە ناویدا كۆدەكرێتەوە , و لەوێدا یەكەم هەنگاوی هەرسكردن دەست پێدەكات بە ڕژاندنی ترشەڵۆكی گەدە بەسەر خۆراكەكاندا.
دواتر خۆراكەكان و ترشەڵۆكی گەدە تێكەڵ بەیەك دەبن و دەگوێزرێنەوە بۆ سەرەتای ڕیخۆڵە كەپێی دەوترێت (دوانزەگرێ).
شێرپەنجەی گەدە . بە زۆری لە ڕووپۆشی ناوەوەی گەدەدا ڕوودەدات, بەهێواشی گەشەدەكات و چەند ساڵێك دەخایانێت پێش دەركەوتنی شێرپەنجەكە بەتەواوی زۆر بەكەمی نیشانەكانی لە سەرەتادا دەردەكەون , بۆیەش ئەم شێرپەنجە لەسەرەتادا بە ئاسانی پێی نازانرێت.
شێرپەنجەی گەدە كە دەست پێدەكات لەبەشە جیاوازەكانی گەدەدا لەوانەیە نیشانە و دەركەوتەكانی جیاواز بن بە پێی شوێنی شێرپەنجەكە لە گەدەدا.
لە بابەتەكانی داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر ئەم شێرپەنجەیە پێشكەش دەكەین.
هیوادارین هەمیشە تەندروست بن.